شوانه‌ جه‌زا: ئه‌مساڵ دڵخۆشم و بە جلوبەرگی کوردی ده‌چم بۆ سه‌یران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

شوانه‌ جه‌زا: ئه‌مساڵ دڵخۆشم و بە جلوبەرگی کوردی ده‌چم بۆ سه‌یران

شوانه‌ جه‌زا، ئه‌كته‌ری كورد، باسی جیاوازی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ و ساڵی ڕابردوو ده‌كات و ده‌ڵێ، "ئه‌مساڵ دڵخۆشم".

شوانه‌ جەزا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی لە هەوادارنی کرد و به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ به‌ به‌راورد به‌ ساڵی ڕابردوو خۆشتره‌، چونكه‌ ئه‌مساڵ ئاگری نه‌ورۆز كرایه‌وه‌ و هه‌ستمان به‌و جه‌ژنه‌ كرد، به‌ڵام ساڵی ڕابردوو به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه‌ ڕه‌وشه‌كه‌ زۆر ناخۆش بوو".

گوتیشی: "ده‌چم بۆ گه‌شت و سه‌یران و جلوبه‌رگی كوردی له‌به‌ر دەكه‌م".