هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بەرز دەبێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بەرز دەبێتەوە

ئیدارەی ئەمریکا بڕی هاوردەی نەوت ئاشکرا دەکات و دەردەکەوێت بڕی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەو وڵاتە، بەرز بووەتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21-3-2021، ئیدارەی وزەی ئەمریکا بڕی هاوردەی نەوتی لە وڵاتانەوە بۆ وڵاتەکەی، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، ئاشکرا کردووە.

زانیارییە بڵاوکراوەکانی ئیدارەکە ئاماژە بەوە دەکەن، کە لە هەفتەی رابردوودا، تێکڕای هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا 165 هەزار بەرمیلی رۆژانە بووە، کە لەچاو هەفتەی پێشتر، بڕی هەناردەی نەوتی عێراق بە تێکڕای 24 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، بەرز بووەتەوە.

هاوردەی نەوتی ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا:

- سێ ملیۆن و 448 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە کەنەدا

- 308 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە سعودیە

-  278 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە مەکسیک

- 165 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە عێراق

- 127 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە ئیکوادۆر

- 44 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە نایجیریا