نه‌رمین كاوانی: جلوبه‌رگی كوردی ره‌نگاوڕه‌نگ زۆر سه‌رنجم ڕاده‌كێشێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نه‌رمین كاوانی: جلوبه‌رگی كوردی ره‌نگاوڕه‌نگ زۆر سه‌رنجم ڕاده‌كێشێ

نه‌رمین كاوانی، خانمه‌ ئه‌كته‌ری كورد، باسی پۆشینی جلوبەرگی کوردی له‌ ڕۆژانی نه‌ورۆز دەکات و رایدەگەیەنێت، ”له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگی كوردی زۆر سه‌رنجم ڕاده‌كێشی".

نه‌رمین كاوانی، به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "سوپاس بۆ خوا ئه‌مساڵ ده‌توانین بچینه‌ گه‌شت و سه‌یران، به‌داخه‌وه‌ ساڵی ڕابردوو ئه‌م كاتانه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بوو، ئه‌مساڵ جموجۆڵ هه‌یه‌ و هیوادارم خه‌ڵك ناخۆشییەکانی ساڵی ڕابردووی له‌ بیربچێته‌وه‌ قه‌ره‌بووی پارساڵیش بكه‌نه‌وه‌".

كاوانی، گوتیشی: " له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگی كوردی نوێ و ڕه‌نگاوڕه‌نگ زۆر سه‌رنجم ڕاده‌كێشێ، هیوادارم ساڵی داهاتوو خۆشتر و جوانتر ئه‌و جه‌ژنه‌ پیرۆزبكه‌ین".