كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

دهۆک بە مەرج رێگا بە چوونی گەشتیارانی عێراق دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری پارێزگای دهۆک بە مەرج دەروازەکانی بەڕووی گەشتیارانی عێراقی، دەکاتەوە.

رێوار محەمەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری پارێزگای دهۆک، بە (باسنیوز)ی راگەیاند، پێشبینی دەکەن لە هەر رۆژێکی جەژنی نەورۆزدا، زیاتر لە سێ هەزار و 500 گەشتیار روو لە ناوچە گەشتیارییەکانی دهۆک بکەن.

رێوا محەمەد هەروەها رایگەیاند، گەشتیارانی عێراقی دەتوانن بە شێوەی گرووپ یان بە ئۆتۆمبێلی تایبەتیی خۆیان سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی دهۆک بکەن، بەڵام دەبێ بەر لە 72 کاتژمێر لە گەشتەکەیان، پشکنینی تایبەت بە پەتای کۆرۆنایان کردبێ و ئەنجامی پشکنینەکەش نێگەتیڤ بووبێت.