دەستڕێژی گوللە لە بارەگاى لقى 12ـى پارتى دیموکراتى کوردستان لە شاری هەڵەبجە، کرا.
نورەدین بەشارەتى، کارگێڕى لقی 12ـى پارتى بە (باسنیوز)ى ڕاگەیاند، کاتژمێر 12:55 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 19-3-2021، لە دوو لاوە تەقە لە بارەگاى لقی 12 کرا و ”فیشەکێکى زۆر بەر بارەگاى لقمان کەوت“.
نورەدین بەشارەتی هەروەها رایگەیاند، چەکدارەکان لەسەر ماتۆرسکیلێک و لەناو ئۆتۆمبێلێک دەستڕێژی گوللەیان لە لقی پارتی کردووە و دواتر هەڵاتوون.
هەروەک ئەو بەرپرسەی پارتی رایگەیاند، جگە لە زیانی ماددی، رووداوەکە هیچ زیانێکی مرۆیی لێنەکەوتووەتەوە.
بەشارەتی بەپێویستی زانی دامودەزگا ئەمنییەکانی هەڵەبجە تەقەکەران ئاشکرا بکەن و رادەستی دادگایان بکەن.