كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

سلێمانی.. فێستیڤاڵێکی تایبەت بە نمایشی کاری دەستی خانمان بەرێوەچوو

فێستیڤاڵی (سەمەنی) کە تایبەت بوو بە نمایشی کاری دەستی خانمان، بۆ ماوەی دوو رۆژ لە شاری سلێمانی بەرێوەچوو و داھاتەکەشی دەدرێت بە نابینایان.

ھێڤی حوسێن، بەشداربووی فێستیڤاڵەکە، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "فێستیڤاڵی (سەمەنی) کە تایبەت بوو بە نمایشی کاری دەستی خانمانی دەستڕەنگین ماوەی دوو رۆژە لە سلێمانی کراوەتەوە و منیش بە شیرینی و مرەبا و ترشیات و خواردنە کوردەوارییەکان بەشداریم لەم فێستیڤاڵەدا کرد و ئەمرۆ کۆتا رۆژی فێستیڤاڵەکە بوو و داھاتی ئەم فێستیڤاڵەش وەکو ھاوکارییەک دەدرێت بە کۆمەڵەی نابینایانی کوردستان".

گوتیشی: "ڤێستیڤاڵەکە لە پارکی (ازادی بەرێوەچوو و پێکھاتبوو لە دوو بەش و کۆمەڵێک خانمی دەستڕەنگین بە کاری جیاوازی وەک رستن و چنین، کاری دەستی و جل و بەرگی ئافرەتان و کەلوپەلی جوانکاری خانمان، خواردنە کوردەوارییەکان".