به‌ڤیدیۆ.. بڵند ئیبراهیم كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به‌ڤیدیۆ.. بڵند ئیبراهیم كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

بڵند ئیبراهیم، گۆرانیبێژی كورد، به‌ بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆز، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی گۆرانیی خۆی به‌شێوه‌ی دوێت له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژ محه‌مه‌د به‌لكۆ بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ بڵند ئیبراهیم له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، به‌شێك له‌ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و نووسیویه‌تی: "به‌ بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆز، نوێترین كاری هونه‌ریم به‌شێوه‌ی دوێت له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د به‌لكۆ بڵاو ده‌كه‌مه‌وه‌".

ئه‌و گۆرانیبێژه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گۆرانیبێژه‌ به‌ئه‌زموون و به‌ ناوبانگه‌كانی دهۆك، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، كلیپه‌كانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه‌.