دانیمارک پەنابەران لەیەکتر دوور دەخاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

دانیمارک پەنابەران لەیەکتر دوور دەخاتەوە

حکوومەتی دانیمارک پرۆژەیەک بۆ دوورخستنەوەی پەنابەران لەیەکتر، ئامادە دەکات.

وەزیری ناوخۆی دانیمارک رایگەیاندووە، بوونی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی ناڕۆژئاوایی (پەنابەرانی بە رەگەز خەڵکی وڵاتانی دەرەوەی ئەوروپا) لە ناوچەیەک، مەترسیی دروستکردنی گرووپی ئایینی و رۆشنبیریی جیاواز دروست دەکات.

بەپێی پرۆژەیەکی نوێی حکوومەتی دانیمارک، لەماوەی 10 ساڵی داهاتوودا، دەبێ ژمارەی پەنابەران (پەنابەرانی سەرڕەش) لە هەر گەڕەک و ناوچەیەکدا لە %30ـی دانیشتووانی ناوچەکە تێنەپەڕێت.