ژنە هونەرمەندێکی سووری لە هۆڵەندا بە چەقۆ کوژرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ژنە هونەرمەندێکی سووری لە هۆڵەندا بە چەقۆ کوژرا

ژنە هونەرمەندێکی سووری لە هۆڵەندا بە لێدان بە چەقۆ کوژرا.

رائیفە روز ناسراو بە رائیفە ئەحمەد، ژنە هونەرمەندی شێوەکار و بواری نواندنی سووری، چەند ساڵێک بەر لە ئێستا وەک پەنابەر رووی لە هۆڵەندا کردووە و رەگەزنامەی ئەو وڵاتەی وەرگرتووە.

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، رائیفە ئەحمەد لە شوقەکەی خۆیدا دراوەتە بەر چەقۆ و بەهۆی سەختیی برینەکانییەوە، گیانی لەدەستداوە.