به‌ڤیدیۆ.. ئه‌یووب عه‌لی كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به‌ڤیدیۆ.. ئه‌یووب عه‌لی كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

ئه‌یوب عه‌لی، گۆرانیبێژی كورد، به‌م زوانه‌ نوێترین ڤیدیۆ كلیپی گۆرانیی خۆی به‌ ناوی (ڕه‌نگ) بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئه‌یووب عه‌لى له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، به‌شێك له‌ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، كه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ته‌واوی ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

كاوه‌ موحسین كاری ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ كردووه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سایه‌تیی نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ كلیپه‌كه‌دا ڕۆڵ ده‌بینن.

ئه‌یووب عه‌لی خه‌ڵكی سلێمانییه‌، له‌ ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، ئێستاش خه‌ریكی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومێكی نوێی گۆرانییه‌.