سۆنیا بێیتووشی، خانمه دیزاینه‌ری كورد، ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت كه كتێبێكی به زمانی ئینگلیزی به ناوی (ریبۆرن) بڵاو كردووه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی كتێبه‌كه‌یه‌وه سۆنیا بێیتووشى به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "كتێبه‌كه‌م به زمانی ئینگلیزییه و به ناوی (ریبۆرن)ه، واته دووباره له‌دایكبوونه‌وه، كتێبه‌كه‌م له ساڵی 2020دا نووسیوه و له كۆتاییه‌كانی ئه‌مساڵدا ته‌واوم كردووه، ئێستا له ماڵپه‌ری ئه‌ما‌زۆن هه‌یه و خه‌ڵك ده‌توانێت بیبینێت".
گوتیشی: "نووسینی ئه‌م كتێبه‌م، ئه‌زموونێكی دیكه‌ی به من به‌خشی، چونكه هه‌ستم كرد له‌و ساڵه‌دا دووباره له‌دایك بوومه‌وه و منی به‌هێزتر كرد".
سۆنیا بێیتووشی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك براند و كۆلێكشنی جلوبه‌رگه.