گەشتیارانی تورکیا و ئازەربایجان بەبێ پاسپۆرت سەردانی وڵاتی یەکتر دەکەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

گەشتیارانی تورکیا و ئازەربایجان بەبێ پاسپۆرت سەردانی وڵاتی یەکتر دەکەن

گەشتیارانی تورکیا و ئازەربایجان بۆ گەشتکردن بۆ وڵاتی بەرامبەر، چیتر پێویستییان بە پاسپۆرت نابێ.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی تورکیا رایگەیاندووە، بەپێی رێککەوتنێک، گەشتیارانی تورکیا و ئازەربایجان لە رۆژی 1-4-2021ـەوە دەتوانن تەنیا بە ناسنامە، لە سنوورەکانی یەکتر بپەڕنەوە.

گەشتیارانی ئازەربایجان و تورکیا لەمەودوا لە بری 30 رۆژ مانەوە، دەتوانن 90 رۆژ لە وڵاتی یەکتر بمێننەوە.

تورکیا هەمان رێککەوتنی لەگەڵ قوبرسی تورکی، ئۆکرانیا، مۆڵدۆڤا و جۆرجیا هەیە.