كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

قەڵادزێ.. پێشانگایەک بۆ ژمارەیەک خانمی دەستڕەنگین کرایەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، پێشانگایەکی کاری دەستی بۆ ژمارەیەک خانمی دەستڕەنگین لە ماڵی کەلەپووریی پشدەر لە قەڵادزێ کرایەوە.

عەلی دینکە، سەرپەرشتیاری ماڵی کەلەپووریی پشدەر، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەمرۆ پێشانگایەکی کاری دەستی بۆ بەرھەمە ھونەرییەکانی کۆمەڵێک خانمی دەستڕەنگینی قەڵادزێ کرایەوە کە لە تیایدا ١٥ خانمی دەستڕەنگین بەشدار بوون بە بەرھەمی جیاواز و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت".


گوتیشی: "ئەو بەرھەمانەی ئەمرۆ خرانە روو پێکھاتبوون لە جلی کوردی شێوازی کۆنی خانمان و کەرەستەی جوانکاری و کۆمەڵێک پێداویستی دیکەی خانمان، داواش لە ھاوشاریانمان دەکەین ئەگەر بە کڕینی بابەتێکی بچوکیش بێت بەشداربن لەگەڵمان و رێز لە ماندووبوون و کارەکانی ئەو خانمانە بگرن".