به‌ڤیدیۆ.. نازدار جزیرى و ئاگرین دلشاد كلیپێكی دوێتان بڵاو كرده‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به‌ڤیدیۆ.. نازدار جزیرى و ئاگرین دلشاد كلیپێكی دوێتان بڵاو كرده‌وه‌

نازدار جزیری و ئاگرین دلشاد، گۆرانیبێژانی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی گۆرانیی خۆیان به‌شێوه‌ی دوێت و به ناوى‌ (بسكێ كه‌فیوكێ) بڵاو كرده‌وه‌.

تێكستى گۆرانییه‌كه‌ له‌لایه‌ن محه‌مه‌د عارف جزیری، هونه‌رمه‌ندى كۆچكردووى كورد نووسراوه‌، ئاوازه‌كه‌یشى هه‌ر خۆى دایناوه‌، نازدار و ئاگرین به‌ میوزیكێكی نوێ گۆرانییه‌كه‌یان دووباره‌ كردووه‌ته‌وه‌، كلیپه‌كه‌ له‌ ماڵپه‌ری ڤیدیۆیی (یوتیوب) بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.

نازدار جزیرى خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، پێشتریش گۆرانیی دیكه‌ی به‌شێوه‌ی دوێت له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژانی دیكه‌ بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.

ئاگرین دلشاد یه‌كێكه‌ له‌ گۆرانیبێژه‌ گه‌نجه‌كان كه‌ خاوه‌ن هه‌وادارێكى زۆره‌، كلیپ و گۆرانییه‌كانى بینه‌ر و گوێگرێكى زۆریان هه‌یه.