كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئیسرائیل هەوڵی وەرگرتنەوەی ڕوفاتی ئیلی كوهین دەدات

بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند هەواڵەكانیان چڕ كردووەتەوە بۆ وەرگرتنەوەی روفاتی ئیلی كوهین ئەفسەری هەواڵگری ئیسرائیلی لە سووریا، كە بە تۆمەتی سیخووڕی لەسێدارە درا.

ئیسرائیل دەمێكە دەیەوێت روفاتی ئیلی كوهین بگەڕێنێتەوە، لە هاوینی ساڵی 2018شدا لە ئۆپەراسیۆنێكدا بەشێك لە كەلوپەلە تایبەتییەكانی گەڕاندبووەوە، لەوانەش كاتژمێری دەستی كۆهین.

لە دۆسیەی هەوڵی گێڕانەوەی ئیلی كۆهیندا، وڵاتی ڕووسیاش لەسەر هێڵە و زنجیرەیەك دیدار لە نێوان ئەو دوو وڵاتە لەسەر روفاتی كۆهین كراوە.

بە پێی دامەزراوەی چاودێریی مافەكانی مرۆڤ لە سووریا، لە مانگی رابڕدوودا سوپای ڕووسیا لە خێوەتگای یەرموو لە باشووری سووریا، بە دوای روفاتی كۆهیندا گەڕاوە.