دۆزەرەوەی کاسێت کۆچی دوایی کرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دۆزەرەوەی کاسێت کۆچی دوایی کرد

دۆزەرەوەی کاسێتی دەنگی لە تەمەنی 94 ساڵی کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11-3-2021، رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، کە لە کۆتایی هەفتەی رابردوو، لۆ ئۆتنز، زانای هۆڵەندی و دۆزەرەوەی کاسێتی دەنگی، کۆچی دوایی کرد.

لۆ ئۆتنز لە ساڵی 1963 بۆ یەکەمجار کاسێتی دەنگی دروست کرد و بەپێی خەمڵاندنەکان، تا پەیدابوونی (سی دی)، نزیکەی 100 ملیار دانەی لە سەرانسەری جیهان لێدروست کرا.