به‌ختیار ساڵح و ئۆژین نه‌وزاد، گۆرانیبێژانی كورد، به‌م زوانه نوێترین ڤیدیۆ كلیپی گۆرانیی خۆیان به‌شێوه‌ی دوێت بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه ئۆژین نه‌وزاد گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) له‌گه‌ڵ به‌ختیار ساڵح بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ: "گۆرانییه‌كی دوێتمان بۆ نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ ئاماده‌یه و بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه".
به‌ختیار ساڵح و ئۆژین نه‌وزاد خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپن، كلیپه‌كانیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه، گۆرانییه‌كانیان به‌شێوه‌ی شاد و هه‌ڵپه‌ركێن.