به‌ڤیدیۆ.. میران عه‌لی كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به‌ڤیدیۆ.. میران عه‌لی كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

میران عه‌لی، گۆرانیبێژی كورد، به‌م زوانه‌ نوێترین ڤیدیۆ كلیپی گۆرانیی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

میران عه‌لى له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، به‌شێك له‌ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه،‌ كه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا، ته‌واوی ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌.

گۆرانییه‌كه‌ به‌شێوه‌ی شاد و هه‌ڵپه‌ركێیه،‌ نزار ناشاد تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه‌ و سیامه‌ك فه‌قێ زاده‌ كاری میوزیكی بۆ گۆرانییه‌كه‌ كردووه‌.

میران عه‌لی خه‌ڵكی سلێمانییه‌، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، كلیپه‌كانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه‌، له‌ ساڵی 2021دا ژماره‌یه‌ك گۆرانی و كلیپی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.