قادر ئه‌سعه‌د، هونه‌رمه‌ندی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی گۆرانیی خۆی، به ناوی (سڵاو هه‌ولێر) بڵاو كرده‌وه.
قادر ئه‌سعه‌د خۆی تێكست و ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ی ئاماده كردووه، محه‌مه‌د ده‌رگه‌ڵه‌یی و سه‌ردار سه‌تار، كاری وێنه‌گرتن و مۆنتاژكردنیان بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه كردووه، كلیپه‌كه له ماڵپه‌ڕى ڤیدیۆیی (یویتوب) بڵاو كراوه‌ته‌وه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده خه‌ڵكی هه‌ولێره، له ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك ئه‌لبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، ژماره‌یه‌ك تێكستی گۆرانیشی بۆ هونه‌رمه‌ندانی دیكه نووسیوه.