جاگوار ئۆتۆمبیلەكانی دەكاتە كارەبایی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

جاگوار ئۆتۆمبیلەكانی دەكاتە كارەبایی

كۆمپانیای جاگواری بەریتانی بڕیاری دا تا ساڵی 2025 گشت ئۆتۆمبێلەكانی بكاتە كارەبایی.

ماڵپەڕی "مۆتۆروان"ی تایبەت بە ئۆتۆمبیل بڵاوی كردەوە كۆمپانیای جاگوار كار لەسەر ئەوە دەكات لەمەودا گشت ئۆتۆمبێلەكانی بكاتە كارەبایی، بۆ ئەم مەبەستەش كارگەكانی كاسل برومویتش لە بەڕیتانیا ئامادە دەكرێن بۆ دروستكردنی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە.

مۆتۆڕوان ئەوەیشی خستووەتەڕوو لە سەرەتادا ساڵانە جاگوار بە ڕێژەی 25% ئۆتۆمبیلەكانی دەگۆڕێت و لە ساڵی 2025 بەدواوە كۆمپانیاكە چیتر ئۆتۆمبیلی سووتەمەنی دروست ناكات.

كۆمپانیای جاگواریش ڕایگەیاندووە كە بڕی دوو ملیار و 800 هەزار دۆلاری ئەمریكی ئامادە كردووە بۆ گۆڕینی ئۆتۆمبێلەكانی.