گۆڤار ئه‌نوه‌ر: به‌شداریم له‌ كارێكی نوێی هونه‌ریدا كردووه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

گۆڤار ئه‌نوه‌ر: به‌شداریم له‌ كارێكی نوێی هونه‌ریدا كردووه‌

گۆڤار ئه‌نوه‌ر، هونه‌رمه‌ندی كۆمیدیی كورد، به‌شداری له‌ كارێكی نوێی هونه‌ریدا كردووه‌ و به‌م زوانه‌ په‌خش ده‌كرێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ گۆڤار ئه‌نوه‌ر له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، وێنه‌یه‌كی كاتی وێنه‌گرتنی دراماكه‌ی له‌گه‌ڵ سوهام حه‌سه‌ن، خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی كورد بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و نووسیویه‌تی: "له‌ كاتی وێنه‌گرتنی درامایه‌كی نوێ بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان له‌ ده‌رهێنانی مه‌هدی حه‌سه‌ن".

چه‌ند مانگێكه‌ به‌شێك له‌ هونه‌رمه‌ندانی كورد خه‌ریكی ئاماده‌كردنی كاره‌ هونه‌رییه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا نمایش بكرێن، چه‌ندین فیلم و زنجیره‌ درامای كوردی سه‌رجه‌م كاره‌ هونه‌رییه‌كانیان ته‌واو بووه‌ و له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا نمایش ده‌كرێن.