كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ڕێكخراوی گەشتوگوزاری جیهانی: 32% شوێنە گەشتیارییەكان هێشتا داخراون

ڕێكخراوی گەشتوگوزاری جیهانی تازەترین ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی دۆخی گەشتیاری لە جیهاندا بڵاو كرددووەتەوە و دەری خستووە كە 32% شوێنە گەشتیاریییەكان لە وڵاتان هێشتا بە داخراوی ماونەتەوە.

لە ڕۆژانی ڕابردوو رێكخراوی گەشتوگوزاری جیهانی نۆیەمین راپۆرتی لەسەر دۆخی گەشتیاری لە دوای هاتنی پەتای كۆرۆنا بڵاو كردەوە و لە ڕاپۆرتەكەیاندا ئاماژەیان بەوە داوە كە هەرچەندە ئاسۆیەك بۆ كەمبوونەوەی پەتای كۆرۆنا هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا هەندێك لە شوێنە گەشتیارییەكانی جیهان نەكراونەتەوە.

هەر لە راپۆرتەكەدا هاتووە كە هێشتا هەندێك لە وڵاتان ترسی ئەوەیان هەیە كە پەتای كۆرۆنا بگەڕێتەوە، بۆیە شوێنە گەشتیارییەكانیان ناكەنەوە.

بەپێی ئامارێكی رێكخراوەكە زۆرترینی ئەو شوێنە گەشتیارییانەی كە داخراون، دەكەونە كیشوەری ئاسیا و وڵاتە كەناراوەكانی زەریای هێمن، هەر بۆیە لە ساڵی 2020دا ڕێژەی گەشتیاران بە 84% لەو ناوچەەیە بەرەوە كەمبوونەوە چووە.