به‌وێنه‌.. له‌ چه‌مچه‌ماڵ پەردە لەسەر پەیکەری نا بۆ توندوتیژی لادرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به‌وێنه‌.. له‌ چه‌مچه‌ماڵ پەردە لەسەر پەیکەری نا بۆ توندوتیژی لادرا

لە چوارچێوەی چالاكییەكانی ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان كە دوێنێ لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوە چوو، لە شاری چەمچەماڵ پەیكەری نا بۆ توندوتیژی دانرا.

ڕەمەك رەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ، ئەمڕۆ سێشەممە 9ی3ی 202، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو بە بۆنەی ەهشتی مارسەوە چەندین چالاكیی جۆراوجۆر بەڕێوە چوون، یەک لەوانە دانانی پەیكەرێك لەلایەن هونەرمەندی پەیكەرساز زاهیر سدیق كە گوزارشتە لە رەتكردنەوە و ناو بۆ توندوتیژی."

هونەرمەندی شێوەكاری زاهیر سدیق، لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕای گەیاند: "پەیكەرەكە گوزاشت لە ڕەتكردنەوەی توندوتیژی دەكات."

گوتیشی: "پێم خۆش بوو ئەمساڵ لەڕێگەی ئەم كارەمەوە خزمەتێک بە ئافرەتان بكەم."

ئەو هونەرمەندە لەبارەی پەیكەرەکەوە رای گەیاند: "پەیكەرەكە دوو مەتر بەرزە و بە  فایبەر گلاس دروست كراوە و بەرگەی گەما و سەرما دەگرێت."