د. جووتیار عادل: سەردانەكەی پاپا بۆ هەرێمی كوردستان هه‌نگاوێكى زۆر گەورە و مێژوویی بوو
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

د. جووتیار عادل: سەردانەكەی پاپا بۆ هەرێمی كوردستان هه‌نگاوێكى زۆر گەورە و مێژوویی بوو

گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگه‌یه‌نێت، سەردانەكەی پاپا فرانسیس، پاپاى ڤاتیكان بۆ هه‌رێمى كوردستان مێژوویی بوو.

د. جووتیار عادل، گوتەبێژی فه‌رمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "سەردانەكەی جەنابی پاپا بۆ هەرێمی كوردستان هه‌نگاوێكى زۆر گەورە و مێژوویی بوو، سەركەوتنی سەردانەكە و ڕێكخستنی پڕۆتۆكۆڵی سەردانەكە، بۆ ئامادەكاری و كاری لێژنەی باڵا دەگەڕێتەوە، كە لەنێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكایەتیی هەرێمى كوردستان لێژنەیەكی هاوبەش بوو".

گوتەبێژی فه‌رمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان باسى له‌وه‌ش كرد، سەردانەكەی پاپا بۆ هه‌رێمى كوردستان لەسەر پێكەوەژیان و پارێزگاریکردن لەو کولتوورە، سوورتریان دەكات، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا: "ئێمە لەسەر پێكەوەژیان و لێبوردەیی بەردەوام دەبین، كە ئەمە بۆ هەرێمی كوردستان و ناوچەكە و بۆ سەقامگیریی سیاسی، فاكتەرێكی گرنگە".

د. جووتیار عادل ڕوونیشى كرده‌وه‌: "وەكوو حكوومەتى هه‌رێمى كوردستان لەسەر پڕەنسیپه‌كانى پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی بەردەوام دەبین، هیوادارین ئەو ستراتیژییەتەش دەرەنجامێكی باشی لە ئایندەدا هەبێت".

سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژى یه‌كشه‌ممه 7/3/2021‌، پاپا فرانسیس گه‌یشته (هه‌ولێر)ى پایته‌ختى‌ هه‌رێمى كوردستان و له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ پێشوازیی لێ كرا.

دواى گه‌یشتنى پاپا بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانى كۆ بووه‌وه‌.