ئەمڕۆ ٣٠یەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی شارەکانی کۆیە و شەقڵاوە و کفرییە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەمڕۆ ٣٠یەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی شارەکانی کۆیە و شەقڵاوە و کفرییە

٣٠ ساڵ لەمەوبەر و لە درێژەی ڕاپەڕینی شکۆدار باشووری کوردستان لەدژی ڕژێمی بەعس، لە ٩ی ئاداری ١٩٩١دا جەماوەری شارەکانی کفری و شەقڵاوە و کۆیە ڕاپەڕین و لە هەموو ئەو ناوچانە لە دەسەڵاتی بەعسی رووخاو ڕزگار کران.

بەپێی زانیارییەکان ئەگەرچی سوپایەکی زۆر لە ھەیبەت سوڵتانی کۆیە ھەبوو، لە ٨ی ئازاردا چەند لیوایەکی زرێپۆشی زیادی ھێنایە ئەو شوێنە و لە ئاسمان و لە زەمینەوە بەرگرییان لە خۆیان کرد، بەڵام لەبەر ئەوەی ناوشاری کۆیە ئازاد کرا، دواتر لە ھەموو لاوە ھەیبەت سوڵتان دەورە درا و کۆنتڕۆڵ کرا و سوپا و بنکە سەربازییەکەش دەستی بەسەردا گیرا.

هەمان ڕۆژ و لەلایەن گەلی ڕاپەڕیوەوە سنوور قەزای شەقڵاوەش ئازاد کرا، پاشان کاتژمێر ٤ی ئێوارەی ٩ی ئادار لە ئۆردووگای زۆرەملێی باسرمە لە سنووری حەریر ھەڵیان کوتایە سەر بنکەی پۆلیس و ئەوێش بۆ بەیانی لە هێزی ڕژێم پاک کرایەوە.

 لە لایەکی ترەوە لە سنووری قەزای کفری خەڵک ڕاپەرین و ھەمان ڕۆژ سەری ھەڵدا کە بووە ھۆی ئازادکردنی کفری و ناحیەی باوەنوور و بەرزاییەکانی.

دوا بەدوای شاری کفریش، گەلی کورد لە شاری خورماتوو ڕاپەڕینیان کرد و لە ماوەیەکی کەمدا توانیان شارەکه لە هێزەکانی ڕژێمی بەعس ئازاد بکەن.