شەوی ڕابردوو لە شاری كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان مالێك سووتاوە و ئەندامانی ماڵەكەش ڕزگار كران.
ئیبراهیم محەمەد، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی كەلار، ئەمڕۆ سێشەممە 9ی3ی2021، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "شەوی ڕابردوو لە گەڕەگی "گۆران"ی شاری كەلار، ماڵێك ئاگری گرتووە و دواتر تیمەكانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەنە شوێنی ڕووداوەكە و ئاگرەكەیان کۆنترۆڵ كردووە."
گوتیشی: "تەنیا زیانی مادی بەر ماڵەكە كەوتووە و توانراوە ئەندامانی خێزانەكە لە سووتان ڕزگار بكرێن."
ئاماژەی بەوەش کرد: "ئاگرەكە بەهۆی شۆرتی كارەباوە كەوتووەتەوە".