كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

هەولێر و بەغدا پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوانیان تاووتوێ دەکەن

گوتەبێژى وەزارەتى بازرگانیى هەرێمی کوردستان رایگەیاند بە ئامانجى هەماهەنگى زیاتر و چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغدا، بڕیارە بەمنزیکانە شاندێکى وەزارەتى بازرگانیى عێراق سەردانى هەرێمی کوردستان بکات.

فەتحى محەمەد، گوتەبێژى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە (باسنیوز)ى راگەیاند: "دواى سەردانەکەى شاندى باڵاى وەزارەتى بازرگانى هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و کۆبووەى لەگەڵ وەزیرى بازرگانى عێراق، بڕیار درا چەند لیژنەیەکى هاوبەش دروست بکرێن بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوان هەردوولا لە بوارى بازرگانى و کارگەکان و ئەو گرفتانەى چەند ساڵە کەڵەکە بوون".

راشیگەیاند: "بۆ ئەنجامدانى هەماهەنگى زیاتر و لێکتێگەیشتنى باشتر، بڕیارە بەمزووانە شاندێکى وەزارەتى بازرگانیى عێراق سەردانى هەرێمى کوردستان بکات، ئەمەش هەنگاوێکى باشە بۆ پەرەپێدانى زیاترى بوارى بازرگانى".

ئاماژەى بە ئەوەش دا: "ئێستا تاڕادەیەکى باش هەماهەنگى هەیە بەتایبەت لە بوارى بازرگانى و ئاڵوگۆڕى کەلوپەل لە نێوان هەولێر و بەغدا، پێشتر ئەو بازرگانانەى کە کەلوپەلیان لە هەرێمی کوردستان هەناردەى عێراق دەکرد دەبوو جگە لە مۆڵەتى وەزارەتى بازرگانیى هەرێمی کوردستان،مۆڵەت لە وەزارەتى بازرگانیى عێراقیش وەربگرن بەڵام ئێستا ئەو کێشە چارەسەر کراوە".