كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

سەبارەت بە تۆمارکردنى ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان روونکردنەوە دەدرێ

گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسی هاتوچۆى هەولێر رایگەیاند بڕیارە ئەو ئۆتۆمبێلانەى تۆمارنەکراون و بێ سەرەتاکان سەرژمێرى و پشکنینیان بۆ ئەنجام بدرێ، بەڵام جارێ هیچ بڕیارێک نییە بۆ تۆمارکردن و پێدانى تابلۆ.

موقەدەم فازڵ حاجى،گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسی هاتوچۆى هەولێر بە (باسنیوز)ى راگەیاند: "بەپێى بڕیارێکى وەزارەتى ناوخۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەى بێ سەرەتان یان تۆمارنەکراون لەگەڵ ئەو ئۆتۆمبێلانەشى کە ئەورووپین و هاوردەى هەرێمی کورردستان کراون، سەرژمێرى و پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێ، بەڵام جارێ هیچ بڕیارێک نییە بۆ تۆماکردنیان و پێدانى تابلۆ بەو ئۆتۆمبێلانە".

راشیگەیاند: "بڕیارەکە سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگرێتەوە کە ئاماژەم پێدان، لەگەڵ ئەو ئۆتۆمبێلانەشى کە بە مەلیکە ناسراون، بەڵام نابێ هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانە مۆدێلیان لە خوار 2001 بێ".

ئاماژەى بە ئەوەش کرد" ئەو ئۆتۆمبێلانەشى کە لە شارەکانى ناوەڕاست و خوارووى عێراقەوە تۆمارکراون و مامەڵەى فەرمییان هەیە، بڕیارەکە نایانگرێتەوە".