كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە ڕۆژی جیهانیی ئافرەتاندا پێشانگایەکی زانستی بۆ ژمارەیەک ئافرەتی بەهرەمەند کرایەوە

پەیمانگای کۆمپیتەری قەڵادزێ بە بۆنەی (٨)ی مارس، رۆژی جیھانیی ئافرەتانەوە، پێشانگایەکی زانستیی بۆ ژمارەیەک ئافرەتی بەهرەمەند کردەوە.


ئەمین ئەحمەد، بەرێوەبەری پەیمانگای کۆمپیتەری قەڵادزێ، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەمرۆ بە بۆنەی (٨) مارس رۆژی جیھانی ئافرەتانەوە، چالاکییەکی زانستی و هونەریمان ئەنجامدا، ئەویش کردنەوەی پیشانگایەکی زانستیی پۆستەر بوو لە بواری زانستەکانی کۆمپیوتەر بۆ (١٦) کچ لە پەیمانگاکەمان".

راشیگەیاند: "ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم چالاکییەکە دەرخستنی تواناکانی خانمانی پەیمانگا و پشتگیریکردنیان بوو بۆ پێشخستنیان لە بوارە زانستی و هونەرییەکە".