سه‌ره‌مه‌نهۆڵى ئاوەڕۆی زۆرێك له‌ شه‌قامه‌كانی سلێمانی لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە دەدزرێن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سه‌ره‌مه‌نهۆڵى ئاوەڕۆی زۆرێك له‌ شه‌قامه‌كانی سلێمانی لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە دەدزرێن

ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ڕایگه‌یاند سه‌ره‌مه‌نهۆڵى ئاوەڕۆی زۆرێك له‌ شه‌قامه‌كانى ناو شارى سلێمانى لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە دزران و بۆ ئەو مەبەستە بەدواداچوونیان دەستپێکردووە.


ڕمه‌زان نامیق، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به‌(باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "له‌میانەى به‌دواداچوونم بۆ چه‌ند شه‌قام و گه‌ڕه‌كێكى ناو شارى سلێمانى،بۆم ده‌ركه‌وت كه‌ به‌ داخه‌وه‌ له‌لایه‌ن کەسانی نەناسراوەوە ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ سه‌ره‌مه‌هۆڵى ئاوه‌ڕۆكان بردراون یان شكێندراون".

گوتیشى: "بەو هۆیەوە بەشێکی ئه‌و ئاوه‌ڕۆیانه‌ بەهۆی باران و لافاو و کۆبوونەوەی خۆڵ و خاشاک پڕبوونەتەوە و گرفتیان تێدا دروست دەبێ".

ڕوونیشکردەوە"بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی سلێمانیمان له‌و دیارده‌یه‌ ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ و داومان كردووه‌ كه‌ کە هەوڵی چاککردن و چارەسەرکردنیان بده‌ن".