ڕاپەرین.. ھەڵمەتی کوتان دژی کۆرۆنا دەستی پێ کرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ڕاپەرین.. ھەڵمەتی کوتان دژی کۆرۆنا دەستی پێ کرد

ئەمڕۆ دووشەممە هەڵمەتی پێكوتەی دژە كۆڕۆنا بۆ فەرمانبەرانی تەندروستی لە سنووری ئیدارەی ڕاپەرین دەستی پێ کرد.

د. دیار ئیبراھیم، بەڕێوەبەڕی گشتیی تەندروستی راپەرین، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەمرۆ هەڵمەتی كوتان بە پێكوتەی دژە كۆڕۆنا بۆ فەرمانبەرانی تەندروستیی ئیدارەی ڕاپەرین دەستی پێ کرد و لەهەڵمەتەكەدا نزیكەی 300 پێكوتە بۆ 150 كارمەند بۆ دووجار بەكاردەهێنرا و ئەو هەڵمەتە لەلایەن تیمێك كە لە 10 پزیشك و كارمەند پێكهاتوون سەرپەرشتی دەكرێت و لە رۆژانی داھاتووش بەردەوام دەبێت، تاوەکو سەرجەم کارمەندان پێکوتەکە وەردەگرن".

راشیگەیاند: "ئەو بڕە ڤاکسینەی کە لە لایەن وەزارەتی تەندروستییەوە پێمان گەیشتووە بەشی ئەو رێژە زۆرەی کارمەندانی تەندروستی ناکات و پێویستمان بە بری نزیکەی 2500 پێکوتەی کۆڕۆنا دەبێت، بۆ ئەوەی سەرجەم پزیشکان و کارمەندانی ناوەندە تەندروستییەکانی سنوورەکە پێکوتەی کۆڕۆنا وەربگرن".

گوتیشی: "پاش کارمەندانی تەندروستی پێکوتەکە دەدرێ بە کەسە بەتەمەنەکان دواتر بۆ کەسانی ئاسایی".