یەك هەزار و ٥٠٠ كەس بە ڕووداوی هاتوچۆ لە عێراق گیانیان لەدەست داوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

یەك هەزار و ٥٠٠ كەس بە ڕووداوی هاتوچۆ لە عێراق گیانیان لەدەست داوە

لە یەك ساڵدا زیاتر لە ١٠ هەزار كەس بە ڕووداوی هاتوچۆ بریندار بوون


ئەمڕۆ دووشەمممە كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق ئامارێكی ترسناكی قوربانییانی ڕووداوی هاتوچۆی لە وڵاتەكەدا بڵاو كردەوە و ئاشكرای كرد تەنها لە ساڵی رابردوودا، یەك هەزار و ٥٥٢ كەس بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست داوە، ١٠ هەزار و ٦٧٠ كەسیش بریندار بوون.

فازڵ غەڕاوی ئەندامی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند كە وڵاتەكەی خاوەنی تۆمارێكی ترسناكە لە قوربانییانی ڕووداوەكانی هاتوچۆ و تەنها لە ساڵی رابردوودا چوار هەزار و ٦٦٦ ڕووداوی هاتوچۆ تۆمار كراون، هۆكارەكەشی بۆ نەبوونی ڕێگەوبانی پێویست و رەچاونەكردنی ڕێنماییەكانی هاتوچۆ گەڕاندووەتەوە.

غەڕاوی ئاماژەی بەوە كردووە كە تەنها لە بەغدا ساڵی رابردوو ٨٧١ ڕووداوی هاتوچۆ تۆمار كراون، لە سەڵاحەدین ٧٩٠ ڕووداو و لە نەجەفیش ٦٤٨ ڕووداوی هاتوچۆ تۆمار كراون.

ئەم ئەندامەی كۆمسیۆنە مرۆییەكە دەڵێ ساڵ بە ساڵ ڕێژەی ڕووداوی هاتوچۆ لە عێراق بەرەو زیادبوون دەچێت و ژمارەی قوربانییانی ڕووداوەكانیش بەردەوام لە بەرزبوونەوەدان.