دوای تێپەڕینی 100 بەسەر بەرهەمهێنانی فیلمی (منداڵ) كە ئەكتەری ناوداری جیهان چاری چاپڵن رۆڵی سەرەكیی تێدا گێڕاوە، ئێستا بڕیارە بە تەكنیك و شێوازێكی نوێ جارێكی تر بەرهەم بهێندرێتەوە.
گەورە كۆمپانیایەكی تەكنۆلۆژیای فەرەنسی بە ناوی (M.K2)، بە هاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیای بێست ئۆف ماجیك دەستیان كردووە بە نوێكردنەوەی فیلمی ( منداڵ) كە فیلمێكی كۆمیدی كلاسیكی بێ دەنگە لە ساڵی 1921 بەرهەم هاتووە.
كۆمپانیا فەرەنسییەكە ڕاگەیاندووە كە بە كوالیتییەكی بەرز و بە سیستەمی فۆڕ كەی فیلمەكە نوێ دەكەنەوە.
جێی باسە بە پێی ئەو پلانەی كە هەردوو كۆمپانیاكە دایانناوە، فیلمەكە لە وەرزی پایزی داهاتوودا، لە 50 وڵاتی جیهاندا نمایش دەكرێت.