كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

وەزارەتى خوێندنى باڵا پۆستى سەرۆکى ژمارەیەک زانکۆ ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پۆستى سەرۆکى (٦) زانکۆ و سەرۆکى ئەنجوومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان ڕادەگەیەنێت.


وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بە ئەوە داوە کە هەر کەسێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (C.V) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى پێشکەشکاراندا تۆمار بکرێت.


بەپێی راگەیەندراوەکە پۆستەکان بریتین لە:- سەرۆکى زانکۆى سەڵاحەددین – هەولێر، سەرۆکى زانکۆى سۆران، سەرۆکى زانکۆى هەولێرى پزیشکى، سەرۆکى زانکۆى دهۆک، سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى دهۆک، سەرۆکى زانکۆى زاخۆ، سەرۆکى ئەنجوومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بە ئەوە داوە کە مەرجەکان بۆ پۆستی سەرۆکی زانکۆ:- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت، نازناوی زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت، خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت، هەروەها بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان:- هەڵگری بڕوانامەی بۆرد یان دکتۆرا یان هاوتاکەی بێت لە یەکێک لە بوارە پسپۆڕیە پزیشکییەکان، نازناوی زانستی لە پرۆفیسۆر کەمتر نەبێت.

ئاماژەی بە ئەوەش داوە کە هەر کەسێک ئارەزووی هەیە و مەرجەکانی پێشکەشکردنی هەیە، دەتوانێ (C.V) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ بۆ بەڕێوەبەرایەتى بەدواداچوونى پۆستەکان لە دیوانى وەزارەت لە ڕێگەى ئەم ئیمەیڵە (jobs@mhe-krg.org) بنێرێت.