شاناز زاهیر، خانمه گۆرانیبێژی كورد، به بۆنه‌ی 8ى مارس، ڕۆژی جیهانیی ئافره‌تان، كلیپێكى نوێى بڵاو كرده‌وه.
شه‌وى ڕابردوو 7/3/2021، شاناز زاهیر ڤیدیۆ كلیپی (شه‌ره‌ف)ى به بۆنه‌ى ڕۆژى جیهانیی ئافره‌تان، له ماڵپه‌ڕى ڤیدیۆیی (یوتیوب) بڵاو كرده‌وه.
ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه خاوه‌نى چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، پێشتر له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر كارى ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌و كار ناكات، كلیپه‌كانیشى بینه‌رێكى به‌رچاویان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌یه.