تا كۆتایی ئەمساڵ نرخی بەرمیلێك نەوت دەگاتە 80 دۆلار
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تا كۆتایی ئەمساڵ نرخی بەرمیلێك نەوت دەگاتە 80 دۆلار

یەكێك لە گەورەترین گرووپە بانكییەكانی وەبەرهێنان لە ئەمریكا پێشبینی كردووە تا كۆتایی ئەمساڵ نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاو پێنج دۆلاری تر بەرز ببێتەوە و بگاتە 80 دۆلاری ئەمریكی.

گرووپی گۆڵدمان ساكس كە یەكێكە لە گەورەترین بانكەكانی وەبەرهێنان لە بوارەكانی نەوتدا، تازەترین پێشبینی خۆی سەبارەت بە نرخی نەوت خستەڕوو و لە راپۆرتێكدا پێشبینی كردووە لە مانگەكانی چارەگی سێیەمی ئەمساڵدا، نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاو بگاتە 80 دۆلاری ئەمریكی.

ئەم گرووپی كۆمپانیا بانكیە پێیوایە كە بەهۆی گرانبوونی نرخی نەوتەوە، ئێستا خواستێكی زۆر لەسەر كڕینی پشكی كۆمپانیاكانی نەوت لە جیهاندا هەیە.

سەبارەت بە هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیش رای گەیاندووە كە بڕیارەكانی ئۆپێك هۆكاری سەرەكیین لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، كە وای كردووە دەرهێنانی نەوت لە وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێك سنووردار بكرێت.