وتاری پاپا فرانسیس بۆ ڕێورەسمی نوێژی قەداس دەستی پێكرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وتاری پاپا فرانسیس بۆ ڕێورەسمی نوێژی قەداس دەستی پێكرد

دوای ئەوەی ئەم ئێوارەیە گەیشتە یاریگای فرەنسۆ هەریری و لەلایەن بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستانەوە بە شکۆوە پێشوازی لێ کرا، ئێستا پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان بە زمانی ئیتاڵی وتارێك لە میانی ڕێوڕەسمی تایبەتیی نوێژی قەداسی پێشكەش دەكات.

لەم ڕێوڕەسمە تایبەتییە ئایینییەدا کە بە بۆنەی هاتنی پاپاوە بۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان ڕێک خراوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشدارن.

ڕێوڕەسمی نوێژی قەداس کە بە ئایین و دابنەریتێکی تایبەت و شکۆدارەوە دەخوێندرێت، یەکێک لە داب و ڕێوڕەسمەکانی ئایینی مەسیحییە و پاپا هەتا ئێستا لە زۆر وڵاتان بەڕێوەی بردووە.

لە ڕێوڕەسمە ئایینییەکەدا نوێنەری هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی هەرێمی کوردستان و کەسایەتییە ئاییینی و کۆمەڵایەتییەکان بەشدارن.

لە بەیانیی ئەمڕۆوە کە پاپا فرانسیس بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن بەرپرسانی باڵای هەرێمەوە بە شکۆوە پێشوازیی لێ کرا، میدیا ناوچەیی و جیهانییەکان بە گرنگییەوە هەواڵەکەیان ڕووماڵ کرد و بەتایبەتی پرس و کولتووری پێکەوەژیانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان و بەها و پرەنسیپە دیموکراتییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕێزدانان و پێشوازیی هەرێمی کوردستان لە مەسیحییەکان، بەرز نرخێندرا و وەک هەڵوێستێکی شایستەی کوردستان لێک دراوەتەوە.