ڕێوڕەسمی قەداسی ئایینیی پاپا لە یاریگای فرەنسۆ هەریری بەڕێوە دەچێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ڕێوڕەسمی قەداسی ئایینیی پاپا لە یاریگای فرەنسۆ هەریری بەڕێوە دەچێت

 

پاش ئەوەی کەمێک لەمەوبەر پاپا فرانسیس گەیشتە یاریگای فرەنسۆ هەریری و لەلایەن بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستانەوە بە شکۆوە پێشوازیی لێ کرا، ڕێوڕەسمی تایبەتیی نوێژی قەداسی دەستپێکرد.

لە ڕێوڕەسمی تایبەتیی ئایینیدا کە بە بۆنەی هاتنی پاپاوە بۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان ڕێکخراوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشدارن.

ڕێوڕەسمی نوێژی قەداس کە بە ئایین و دابنەریتێکی تایبەت و شکۆدارەوە دەخوێندرێت، یەکێک لە داب و ڕێوڕەسمەکانی ئایینی مەسیحییە و پاپا هەتا ئێستا لە زۆر وڵاتان بەڕێوەی بردووە.

لە ڕێوڕەسمە ئایینییەکەدا نوێنەری هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی هەرێمی کوردستان و کەسایەتییە ئاییینی و کۆمەڵایەتییەکان بەشدارن.

لە بەیانیی ئەمڕۆوە کە پاپا فرانسیس بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن بەرپرسانی باڵای هەرێمەوە بە شکۆوە پێشوازیی لێ کرا، میدیا ناوچەیی و جیهانییەکان بە گرنگییەوە هەواڵەکەیان ڕووماڵ کرد و بەتایبەتی پرس و کولتووری پێکەوەژیانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان و بەها و پرەنسیپە دیموکراتییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕێزدانان و پێشوازیی هەرێمی کوردستان لە مەسیحییەکان، بەرز نرخێندرا و وەک هەڵوێستێکی شایستەی کوردستان لێک دراوەتەوە.