دوای ئهوهی كاتژمێر 4:15ـی ئێوارهی ئەمڕۆ یەکشەممە پاپا فرانسیس گەیشتە ناو یاریگای فرەنسۆ هەریری، سهرهتا به ئۆتۆمبێلێكی تایبهت به ناو جهماوهری ئامادهبووی یاریگهكهدا سووڕایهوه و دواتر بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان، بەشداریی ڕێوڕەسم و قەداسێکی شکۆداری ئایینی دەکات.
لە ڕێوڕەسمێکی شایستەی ئایینیدا کە بە بۆنەی هاتنی پاپا فرانسیس ڕێک خراوە، هەر یەک لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشدارن.
هاوکات لە ڕێوڕەسمی شکۆداری ئایینی لەناو یاریگای فرەنسۆ هەریری لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، کە بۆ پێشوازی لە لە پاپا فرانسیس ڕێک خراوە، نوێنەری هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی هەرێمی کوردستان بەشدارن.