پاپا گەیشتە یاریگای فرەنسۆ هەریری
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پاپا گەیشتە یاریگای فرەنسۆ هەریری

پاپا فرانسیس دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە پاش گەڕانەوەی لە مووسڵ، کاتژمێر ٤:١٥ خولەک گەیشتە ناو یاریگای فرەنسۆ هەریری و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان، بەشداریی ڕێوڕەسم و قەداسێکی شکۆداری ئایینی دەکات.

لە ڕێوڕەسمێکی شایستەی ئایینیدا کە بە بۆنەی هاتنی پاپا فرانسیس ڕێک خراوە، هەر یەک لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشدارن.

هاوکات لە ڕێوڕەسمی شکۆداری ئایینی لەناو یاریگای فرەنسۆ هەریری لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، کە بۆ پێشوازی لە لە پاپا فرانسیس ڕێک خراوە، نوێنەری هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی هەرێمی کوردستان بەشدارن.