چۆپی فه‌تاح كلیپێكى نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

چۆپی فه‌تاح كلیپێكى نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

چۆپی فه‌تاح، خانمه‌ گۆرانیبێژى كورد، ڤیدیۆ كلیپێكى نوێى گۆرانیی خۆى، به‌ ناوى (به‌یادى تۆ) بڵاو ده‌كاته‌وه‌

چۆپی فه‌تاح له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، به‌شێك له‌ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، كلیپی (به‌یادی تۆ) ڕه‌هێل شۆرش و ئالان حوسێن كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانیان بۆ كردووه‌، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه‌ به‌م زوانه‌ بڵاوى ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌و خانمه‌ گۆرانیبێژه‌ خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌لبووم و ڤیدیۆ كلیپى گۆرانییه‌، به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌كانیشى بینه‌رێكى به‌رچاویان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌یه‌.