له‌ هه‌ولێر به ‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیى ئافره‌تان پێشانگایه‌كى نمایشكردنى جلى كوردى به‌ڕێوه‌ ده‌چێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ هه‌ولێر به ‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیى ئافره‌تان پێشانگایه‌كى نمایشكردنى جلى كوردى به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

به‌ بۆنه‌ی 8ى مارس، ڕۆژى جیهانیى ئافره‌تان، پێشانگایه‌كی نمایشكردنی جلى كوردى ده‌كرێته‌وه‌ و چه‌ندین ستایلى نوێى جلى كوردى له‌ پێشانگاكه‌دا نمایش ده‌كرێن.

پێشانگاكه‌ كاتژمێر 3ى ئێواره‌ى سبه‌ی دووشه‌ممه‌ 2021/3/8، له‌ (گوڵان تاوه‌ر)ى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، ڤارین سالار، خانمه‌ دیزاینه‌ری كورد، چه‌ند ستایلێكى وه‌رزی به‌هاره‌ی جلی كوردی بۆ ئه‌مساڵ نمایش ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌ به‌شێكی دیكه‌ی چالاكییه‌كه‌دا میران عه‌لی، گۆرانیبێژی كورد، گۆرانی و میوزیك پێشكه‌شی ئاماده‌بوان ده‌كات.

ساڵانه‌ له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی بۆنه‌كانی ڕۆژی جیهانیى ئافره‌تان و ئادار و جه‌ژنى نه‌ورۆز، چه‌ندین چالاكیی جۆراوجۆری كولتووری و هونه‌ری له‌ (هه‌ولێر)ی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ساز ده‌كرێت.