شاناز زاهیر كلیپێكی نوێ بۆ 8ى مارس بڵاو ده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

شاناز زاهیر كلیپێكی نوێ بۆ 8ى مارس بڵاو ده‌كاته‌وه‌

شاناز زاهیر، خانمه‌ گۆرانیبێژی كورد، به‌ بۆنه‌ی 8ى مارس، ڕۆژی جیهانیی ئافره‌تان، كلیپێكى نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه.‌

شاناز زاهیر‌ ڤیدیۆ كلیپی (شه‌ره‌ف) له‌ تێكستی ڕه‌نج سه‌نگاوی و ئاوازی نه‌وید زه‌ردی، به‌ بۆنه‌ى ڕۆژى جیهانیی ئافره‌تان بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌و خانمه‌ گۆرانیبێژه‌ خاوه‌نى چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، پێشتر له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر كارى ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌و كار ناكات، كلیپه‌كانیشى بینه‌رێكى به‌رچاویان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌یه‌.