یەکێتیی مامۆستایان: قوتابخانەکان کێشەی کەمیی مامۆستای بەشە زانستییەکانیان هەیە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

یەکێتیی مامۆستایان: قوتابخانەکان کێشەی کەمیی مامۆستای بەشە زانستییەکانیان هەیە

سەرۆی یەکێتیی مامۆستایانی ھەرێمی کوردستان دەڵێ بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە بە گەشتی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن کێشەی کەمیی مامۆستایانی بەشە زانستییەکانیان ھەیە و بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتەش پێویستە بڕیارێک بدرێ تایبەت بۆ دامەزراندنی دەرچووانی بەشە زانستییەکان .


ئەحمەد سابیر، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئێستا خوێندن لە قوتابخانەکاندا بە شێوەیەکی باش دەستیپێکردووەتەوە و مامۆستایان و قوتابیانیش بەوە دڵخۆشن، بەڵام کەموکوڕیی زۆرمان ھەیە لە مامۆستای پسپۆری بەشە زانستییەکان بەتایبەت بیرکاری و فیزیا و کیمیا، بە زۆریش لە لادێکان تووشی ئەو کێشەیە بووینەتەوە، ھۆکارەکەشی ئەوەیە ئەو بەشانە کۆنمرەی بەرزییان پێویستە و قوتابیان لە قۆناغی (١٢)ی ئامادەیی کەمتر دەتوانن ئەو کۆنمرەیە بەدەستبھێنن یاخود ناچن لەو بەشانە بخوێنن، بە ھۆی ئەوەی پێویستیان بە خوێندنێکی زۆرە و دەرچوون لەو بەشانە ئاسان نییە بۆیە بە گشتی دەرچوونمان کەمە لەو بەشانە ھەروەھا زۆرینەیان ھەلی کاریان لە بەشی تردا بۆ دەڕەخسێت و پێویستیان بە کاری وانەبێژی نابێت".

راشیگەیاند: "ئێمە وانەبێژمان زۆرە، بەڵام ئەگەر بەپێی پێویست بۆ پرکردنەوەی کەمیی میلاک بەسەر بەشەکان دابەش بکرێت ھەرەھا پارێزبەندییەک بۆ ئەو وانەبێژانە دابنرێت کە ھاتوچۆی گوندەکان دەکەن بۆ وانەبێژی ئەو کات بەشێک لەو کێشانە چارەسەر دەبێت، یاخود بڕیارێک ھەبێت بۆ ئەو بەشانە کە دوای تەواوکردنیان راستەوخۆ دابمەزرێن کێشەی کەمیی پسپۆڕی ئەو بەشانەمان نامێنێت".