گوتەبێژی هۆزە عەرەبەكان: هەرێمی كوردستان هەمیشە پاڵپشت و پارێزەری مەسیحییەکان بووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

گوتەبێژی هۆزە عەرەبەكان: هەرێمی كوردستان هەمیشە پاڵپشت و پارێزەری مەسیحییەکان بووە

گوتەبێژی دەستەی سەرۆك هۆزە عەرەبەكانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان دەڵێ هەرێمی كوردستان لە شەڕی داعش و پاشتریش باوەشی گەرمی بۆ مەسیحییەكان كردووەتەوە.

موزاحم حوێت، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "جگە لە هێرشی داعش، مەسیحییەكان لە دەشتی نەینەوا كەوتنە بەر شاڵاوی پەلاماری میلیشیاكانیش و لە ماڵ و حاڵی خۆیان دەركران و ئاوارەی بوون و ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کرد لەوێ پێشوازیی گەرمیان لێکرا".


حوێت ، گوتیشی: "پێویستە ئەو پەیامە بە پاپا فرانسیس بگەیەندرێ کە هەرێمی کوردستان هەمیشە پاڵپشت و پارێزەری مەسیحییەکان بووە هاوشێوەی پێکهاتەکانی تری عێراق".