كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

پارێزگای هەولێر راگەیاندراوێکی لەبارەی داخستنی بازگەکاکان بڵاو کردەوە

 

پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی یەکشەممە بازگەکانی پارێزگای هەولێر لەگەڵ پارێزگاکانی موسڵ و کەرکووک بە داخراوی دەمێننەوە.

لە ڕاگەیاندراوێکی پارێزگای هەولێر کە کۆپیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە و تێیدا هاتووە: "ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییان دەکەینەوە، بەیانی ڕۆژی یەکشەمە 2021.3.7، بازگەکانی پارێزگای هەولێر لەگەڵ پارێزگاکانی موسڵ و کەرکووک بە داخراو دەمێننەوە".

هەروەها پارێزگای هەولێر بەبۆنەی سەردانی پاپا داوای هاوکاری لە شۆفێران دەکا، و رایگەیاندوە: "وێڕای داوای لێبووردن لە هاووڵاتییان و شۆفێرانی شارەکەمان، بەهۆی هاتنی قەداسەتی پاپا فرانسیس و پێشوازیکردن لەبەڕێزیان لەشاری هەولێر، داواکارین لەبەشێک لە شەقامە گشتییەکانی هەولێری پایتەخت هاوکاری پۆلیسی هاتوچۆ بکەن و وەک هەمیشە وێنەی جوان و سەردەمیانەی پایتەخت لە میوانداری و میوان دۆستیدا نیشانی جیهان بدەن، هاوکارییتان مایەی سوپاس و ڕێزە".