كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

هونەرمەندێکی بەریتانی وێنەیەكی ناوازە لەسەر دیوای زیندانێك دروست دەكات

 

هونەرمەندی گرافیتی جیهانی (بانكسی) كە خەڵكی بەریتانیاییە وێنەیەكی ناوازەی لەسەر زیندانێكی شاری لەندەن دروست كرد.

بانكسی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) ئەم وێنەیەی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە، كە وێنەکەی لەسەر دیوای زیندانی ریدینگ كێشاوە.

هەروەها بانكسی نووسیویەتی: "هەوێنی دروستكردنی ئەم وێنەیەم بۆ یاكردنەوەی نووسەری ناوداری جیهان ئۆسكار وایلدا بوو كە لەم شوێنە زیندانی كرا".

وێنەكە بە شێوەیەكی وا دروست كراوە كە زیندانێك بە هۆی گوریسێكەوە دەیەوێ هەوڵی هەڵاتن بدات.

شایانی باسە زیندانی ریدینگ كەوتۆتە ڕۆژئاوای شاری لەندەنی بەریتانیاوە، لە ساڵی 2013ەوە داخراوە و هیچ زیندانییەكی تێدایە نەماوە، حكوومەتی بەریتانیا بە نیازە بیكاتە مۆزەخانەیەكی هونەری.