پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەکان دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەکان دەکات

پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە و تێیدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەکان دەکات.

بڕیارە کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 8-3-2021، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژمارە 2ـی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی خۆی، ساز بکات.

بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە:

یه‌كه‌م

خستنەڕووی ڕاوبۆچوونی پەرلەمانتاران سەبارەت بەڕاپەڕینە مەزنەكەی گەلەكەمان لەساڵی 1991. (بۆ ماوەی چل دەقیقە)

دووه‌م

خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای (پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.