لاهوور جەنگی بە خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەر زیانێكی گەورەی بە مەسیحییەكانی ناوچە كوردستانییەكان گەیاند
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لاهوور جەنگی بە خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەر زیانێكی گەورەی بە مەسیحییەكانی ناوچە كوردستانییەكان گەیاند

پەرلەمانتارێكی مەسیحی: دوای خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەر گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەكەمان دەستی پێكردەوە

ئەندامێكی پێكهاتەی مەسیحی لە پەرلەمانی كوردستان رای دەگەیەنێت كە خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ زیانێكی گەورەیان بە مەسیحییەكانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان گەیاندووە و گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەكەیان دەستی پێكردۆتەوە.

لاهوور جەنگی و تاقمە خۆفرۆشەكەی، لە ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ خیانەتیان لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد و كەركووك و ناوچەیەكی بەرفراوانیان لە باشووری كوردستان بە خاك و خەڵكەوە رادەستی میلیشیا عەرەبە شیعەكان كرد. بەم هۆیەشەوە نەك تەنیا پێكهاتەی كورد، بەڵكوو مەسیحی و پێكهاتەكانی دیكەش زیانێكی زۆریان بەركەوت و كەوتنە ژێر رەحمەتی میلیشیا شیعەكانەوە.

لەمبارەیەوە رۆبینە تەیار، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە پێکھاتەی مەسیحی بە (باسنیوز)ی راگەیاند، لە دوای ساڵی ٢٠١٣ دۆخی ناوچە كوردستانییەكان بە تایبەتیش مەسیحییەکانی ئەو ناوچانە رۆژ دوای رۆژ بەرەو خراپتر دەڕوات، بە تایبەتیش دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر، جگە لەوەی مەسیحییەکان ناتوانن بۆ ناوچەکەی خۆیان بگەڕێنەوە و بە بەرنامە دیمۆگرافیای ناوچەکەمان دەگۆڕن، ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە بۆ داھاتووی ئەم ناوچانە.

لەبارەی ئەو مەترسییانەی کە دوای خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەر بۆ سەر پێكهاتەی مەسیحی لە ناوچە كوردستانییەكان دروست بووە، رۆبینە رایگەیاند: ”بە دڵنیاییەوە ئەمە ھۆکار بوو بۆ زیاتربوونی  ئاوارەیی و دەربەدەری و کۆچکردنی مەسیحییەكان بۆ ھەرێمی کوردستان، ئەو ڕووداوانە وایانکرد ئەو ناوچانە بەھۆی نەبوونی پێشمەرگە دۆخی ئەمنییان ناجێگیرە و مەترسیداریشە، تاکە چارەسەریش گەڕانەوەی پێشمەرگەیە“.

باسیشی لە سەردانەكەی پاپای ڤاتیکان كرد بۆ هەرێمی كوردستان و گوتی: ”ئەمە گرنگە پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیانی پێیە، ئەمە لە كاتێكدایە ھەرێمی کوردستان لە چاو شوێنەکانی دیکە ئەم پێکەوە ژیانە لە ئاستێکی زۆر زۆر باشدایە“.