له نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگاریی هه‌ولێر، به‌سه‌ركه‌وتوویی فڵچه‌یه‌كى ددان له گه‌ده‌ى كه‌سێك ده‌رهێنرا، كه به‌هه‌ڵه قووتى دابوو.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6/3/2021، نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگاریی هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك وێنه‌ى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كردووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر وێنه‌كاندا ئاماژه به‌وه دراوه، دوای ئەوەی نەخۆشێک بەهۆی ئەوەی فڵچەی شۆرینى ددانی بەهەڵە قووت دابوو، سەردانی بەشی بینینی گەدەی نەخۆشخانەی ڕزگاریی هه‌ولێری کرد، لەلایەن پزیشکان و کارمەندانی بەشی بینینی گەدە، لە ڕێگه‌ی ئامێری بینینی گەدەوه، فڵچه‌كه بەسەرکەوتوویی لە گەدەی نەخۆشەکە دەرهێنرا.
باس له‌وه‌ش كراوه، بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەی ڕزگاری دەستخۆشی له پزیشكه‌كان ده‌كات و هیوای تەندروستییەکی باش بۆ نەخۆشەکە دەخوازێت.